کورسییەکی نوێ یان بەکارهاتوو دەکڕیت یان بە کرێ دەگریت؟

دەتوانیت کورسییەکی نوێ یان بەکارهاتوو بکڕیت یان بە کرێ بگریت. بەڵام، گرنگە ئاگاداری هەندێک شت بیت.

پێویستە بە باشی بیر بکەیتەوە پێش ئەوەی کورسیی ئۆتۆمبێل لە کەسێکی بێگانە بکڕیت. ئەگەر دەتەوێت کورسییەکی بەکارهاتوو بکڕیت، پێویستە دڵنیا بیت کە کورسییەکە کۆن نەبووە و لە ئۆتۆمبێلێکدا بەکارنەهاتووە کە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووبێت. بە شێوەیەکی گشتی، ئەو کورسییانەی لە ئێستادا دەفرۆشرێن لە یەکەم ڕۆژی بەکارهێنانیەوە تا ١٠ ساڵ بەرگە دەگرن.

دەکرێت تەمەنی کورسییەکە لە ١٠ ساڵ کەمتر یان زیاتر بێت، بەگوێرەی بە جۆری کورسییەکە، چۆنیەتی بەکارهێنانی و ئەو ماددەیەی لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە. دڵنیابە لەوەی کە کورسییەکە ڕێنماییی بەستنی لەگەڵدایە، تا لە ڕێیەوە فێر ببیت چۆن بە دروستی کورسییەکە لە ئۆتۆمبێلەکەتدا جێگیر بکەیت. زیاتر بخوێنەرەوە دەربارەی کورسیی ئۆتۆمبێل، تەمەنی کارکردن و شکانی.


بەکرێگرتنی کورسیی ئۆتۆمبێل

ئۆتۆمبێل بە کرێ بگریت و لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەکەت بیگۆڕیت. .
زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە لە if.no


بڕیار دەدەیت کورسییەکی نوێ یان کۆن بکڕیت یان بە کرێ بگریت، دڵنیابە لەوەی کە کورسییەکە بۆ منداڵەکەت و ئۆتۆمبێلەکەشت گونجاوە.

  • سەیری لیستی ئەو ئۆتۆمبێلانە بکە کە لەگەڵ کورسییەکە دەگونجێن و لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا تاقی بکەرەوە.
  • پەیڕەوی ڕێنماییەکانی بەکارهێنان بکە.
  • دڵنیابە لەوەی پشتێنەکە بە دروستی منداڵەکەی بەستۆتەوە و بە جەستەی منداڵەکەوە نووساوە.

دەتەوێت زیاتر بزانیت دەربارەی پاراستنی منداڵ لە ئۆتۆمبێلدا؟

بڕوانە Tryggtrafikk.no