بەیاننامەی پاراستنی نهێنی

ئەم بەیاننامەیەی پاراستنی نهێنی، زانیاریی گشتی لەخۆدەگرێت دەربارەی ئەوەی کە تریگ ترافیک چۆن مامەڵە لەگەڵ زانیاری دەکات کاتێک سەردانی وێبسایتی bilstolvelgeren.no. دەکەیت.

لە کاتی بەکارهێنانی تریگ ترافیک لەڕێی وێبسایتی bilstolvelgeren.noزانیاریی کەسی داوا ناکرێت و هەڵناگیرێت و مامەڵەشی پێوە ناکرێت.

کاتێک سەردانی bilstolvelgeren.noدەکەیت و سەیری پەڕەیەک دەکەیت تریگ ترافیک زانیاریی وەردەگرێت. دەکرێت ئەم زانیارییە بریتی بێت لە زانیاری وەک:

  • کات و ڕێکەوت
  • ئەو پەڕانەی سەیرت کردوون (لە bilstolvelgeren.no)
  • چەند کاتت لەسەرهەر پەڕەیەک بەسەر بردووە
  • وێبگەڕ و وەشان
  • ناونیشانی IP

ئەم زانیارییە بۆ دابینکردنی زانیاریی ئاماری بۆ تریگ ترافیک بەکاردێت دەربارەی ئەوەی کە چۆن وێبسایتی bilstolvelgeren.no دەهێنرێت – ئامانج لەمەش گەشەپێدان و پێشخستنی خزمەتگوزارییەکەیە. ئەم زانیارییە بۆ ناساندنی ناسنامەی تۆ وەک کەسێک بەکارناهێنرێت.

زانیاری لەسەر ئەو بژاردانەی لە دۆزەرەوەی کورسیی ئۆتۆمبێل هەڵیاندەبژێریت (کێش و باڵا و تەمەنی منداڵەکە)، تەنها لەسەر ئامێرەکەی خۆت دەبێت و وەک زانیاریی ئاماری هەڵناگیرێت و بەکارناهێنرێت.

کوکیز

تریگ ترافیک کوکیز بەکاردەهێنێت بۆ وەرگرتنی ئامار لەسەر چالاکییەکانی بەکارهێنەر کاتێک سەردانی وێبسایتی bilstolvelgeren.no دەکات. کوکیز فایلی بچوکی زانیارین کە لەسەر ئامێرەکەت دەمێننەوە و وا دەکەن خزمەتگوزارییەکە بە باشترین شێوە کاری خۆی بکات. دەتوانیت ئەم تایبەتمەندێتییە لەسەر وێبگەڕەکەت بکوژێنیتەوە.

← بگەڕێوە بە پەڕەی سەرەتا